03:10 | 2008/4/9 | رێبەر

کچێک : بۆ کێشانی ئەو تاتووەی سەرشانم شۆرشێکم بەرپاکرد دژی ماڵەوە .
سانای 25 ساڵان زۆر حه‌زی ده‌كرد له‌سه‌ر سنگی به رێگه‌ی تاتو گوڵێك بكێشێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له وڵاتی ئێمه‌دا زیاتر پیاو ئه‌ركی كێشانی تاتوی له ئه‌ستۆ گرتووه ئه‌و خه‌ونه‌ی نه‌هاتۆته دی، سانا وتی: هه‌ر كاتێك ئافره‌تێك هاته وڵاته‌كه‌مانه‌وه، تاتوو بكێشێت من یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم بۆ هێنانه دی خه‌ونه‌كه‌م.
.jpg)
شارا كه ته‌مه‌نی 33 ساڵان بوو وتی: من له‌سه‌ر قوڵم وێنه‌ی په‌پوله‌یه‌كم كێشاوه به رێگه‌ی تاتوو، كه ئه‌و په‌پوله‌یه جوانییه‌كی زۆری به‌خشیوه به له‌شولارم، هه‌ر بۆیه زۆرینه‌ی كات به‌رگی ماڵه‌وه‌م به شێوه‌یه‌كه كه ئه‌و په‌پوله‌یه‌ی لێوه ده‌ركه‌وێت تا جوانی زیاتر ببه‌خشم به هاوسه‌ره‌كه‌م.
هونه‌ری تاتو له دێرزه‌مانه‌وه باوبووه و هه‌ر زه‌مه‌نه و به جۆرێك ئه‌م هونه‌ره كاری له‌سه‌ر كراوه، له سه‌رده‌می كۆندا، هه‌ردوو ره‌گه‌ز له ژن و له پیاو تاتوویان كێشاوه، زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه تاتویان كردووه كه ده‌رده‌كه‌ون وه‌ك ده‌موچاو، ده‌ست، قۆڵ، كه ئه‌و تاتو كێشانه له یه‌ك ره‌نگدا خۆی بینیوه‌ته‌وه‌و ره‌نگی شینێكی تۆخ بووه، تا ئێستاش زۆرینه‌ی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی ئێستا ته‌مه‌نیان به‌ساڵدا چووه، ئه‌و تاتوو كردنه له‌سه‌ر ده‌موچاو و ده‌ست و قۆڵیان ره‌نگی داوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان به خاڵ كوتان ئه‌و هونه‌ره‌یان جێبه‌جێكردووه.
كامه‌رانی 29 ساڵان وتی: من هه‌ردوو سه‌ر قۆڵم به وێنه‌ی داڵ به تاتو كێشاوه كه زۆرینه‌ی هاوڕێكانم سه‌رسامن پێم، وتیشی: بڕیارم داوه له سه‌ر سنگیشم وێنه‌ی دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌م بكێشم!
.jpg)
حه‌پسه كه ته‌مه‌نی 71 ساڵان بوو وتی: له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا، پێی ده‌وترا خاڵ كوتان، كه ئه‌و كات زۆر باوبووه، زیاتر له ناو گه‌رمیانییه‌كاندا و ئه‌وانه‌ی گوندنشین بوون باوبووه، حه‌پسه وتیشی: ئه‌و كات هیچ كاتێك خێزانه‌كان نه‌ده‌بوونه رێگر له به‌رده‌م خاڵ كوتان، كه زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كان خاڵیان ده‌كوتا به ئاره‌زووی كه‌سه‌كه له هه‌موو شوێنێكی له‌ش یان ده‌موچاو خاڵ مۆدی بوو و ده‌كوترا.
خاڵ كوتان، هه‌ر هه‌مان هونه‌ری تاتو كردنه كه له‌سه‌رده‌می كۆندا زیاتر له لایه‌ن قه‌ره‌جه‌كانه‌وه ئه‌و كاره به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرا، كه به‌پیێ زانیاری ئه‌و شوێنه‌ی خاڵه‌كه‌ی له سه‌ر ده‌كوترا، به خه‌ڵوز وێنه‌ی ئه‌و خاڵه ده‌كێشرا و پاشان به شیری كاڵ به رێگه‌ی ده‌رزی شوێنی وێنه كێشراوه‌كه ده‌رزی ژه‌ن ده‌كرا، پاش چه‌ند رۆژێك وێنه‌كه به ره‌نگی شین ده‌رده‌كه‌وت له سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌كوترا.
خاوه‌نی ئارایشتگای فه‌رهاد سه‌باره‌ت به تاتو كردن وتی: ئێمه كاری تاتوكردنمان ده‌كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زووی ئه‌و هونه‌ره‌یان ده‌كرد، فه‌رهاد وتیشی: داواكاریی له‌سه‌ر تاتو كردن له ئافره‌ت و پیاودا له 100% بووه كه زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه داوای كوتانی تاتوویان لێده‌كردین، وتیشی: تاتو كردن له كچاندا زیاتر داوایان لێده‌كردین كه له سه‌ر قوله پیێان یاخود سه‌ر شان و قۆڵیان بكوتین، ئه‌ویش به گوڵ یان وێنه‌ی په‌پوله یان هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه كه‌سه‌كه خۆی هه‌ڵیده‌بژارد و داوای ده‌كرد.
.jpg)
وتیشی: پیاوانیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر شان و قۆڵ و سه‌ر سنگ تاتویان ده‌كێشا، فه‌رهاد به بێزارییه‌وه وتی:
به‌ڵام به ئاگادارییه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ئه‌و كاره قه‌ده‌غه كراوه كه ئێمه بیكه‌ین، ئه‌ویش به بیانووی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه پارێزراو بن له توشبوون به هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی پێست یان هه‌رجۆرێكی تربێت كه من به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم:
زانست له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی كه كاری تاتووكردن مرۆڤ بپارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌ڵام به داخه‌وه تازه له وڵاتی ئێمه‌دا قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
تاتو كردن له‌سه‌رده‌می كۆندا كه كارێكی باو بووه و له لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه ده‌كرا، ئه‌و هونه‌ره زیاتر ئه‌و كه‌سانه ده‌یانكرد كه به كۆچه‌ری ناو ناوبانگیان هه‌بووه له ناو میلله‌تاندا (قه‌ره‌ج) كه ئه‌وان دوور له هه‌ر رێنماییه‌كی ته‌ندروستی و به ته‌نگ هاتنی راگرتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه تاتووه‌كه‌یان پێده‌كرد، ئه‌و كاره‌یان بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرد كه ویستیان له‌سه‌ری بووه.
به‌ڵام به‌پیێ زانیاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ك پارێزگاریكردن له خه‌ڵكی و زیاتر ئه‌وانه‌ی تامه‌زرۆی ئه‌و هونه‌ره‌ن، تاتوكردن له سه‌رجه‌می ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌ویش به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی ئه‌و كاره‌ی پێ ئه‌نجامده‌ده‌ن مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێبكه‌وێته‌وه كه به ڤایرۆسی جۆراوجۆر پیسبن و له‌كاتی به‌كارهێنانیدا كه‌سه‌كه رووبه‌ڕووی نه‌خۆشی ترسناك بێته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌ركی ئه‌و كاره‌یان سپارد به ئه‌و دكتۆرانه‌ی كه پسپۆڕن له نه‌خۆشی پێستدا تا له‌وه دڵنیابن كه سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به‌كار ده‌هێنرێن رێنمایی ته‌ندروستی تێدایه.
شاناز 25 ساڵان وتی: من خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم كه تاتو بكێشم، به‌ڵام له‌لایه‌ن دایكمه‌وه رێگیریم لێده‌كرێت، هه‌ر بۆیه بڕیارمداوه له‌گه‌ڵ شوكردنمدا یه‌كسه‌ر ئه‌و خه‌ونه به‌جێبهێنم، وتیشی: زۆر حه‌زده‌كه‌م وێنه‌ی گوڵێك له‌سه‌ر شانم و وێنه‌ی په‌پوله‌یه‌ك له‌سه‌ر سنگم بكێشم.
شۆخه 18 ساڵان وێنه‌ی گوڵێكی ناسكی له‌سه‌ر سنگی كێشاوه، شۆخه وتیشی: هه‌رچه‌ند ده‌چمه به‌ر ئاوێنه سه‌یری ئه‌و گوڵه ده‌كه‌م، دڵم ده‌كرێته‌وه، چونكه جوانییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی به‌خشیوه به‌سه‌ر سنگم، دڵنیاش ده‌بم له دوا رۆژیشدا له لای هاوسه‌ره‌كه‌م زۆر جوان ده‌بێت.
شێوه 36 ساڵان كه تاتوی له‌سه‌ر شانه‌كانی كێشابوو وتی: وڵاتی ئێمه و به تایبه‌تی شاری سلێمانی تا ئێستاش خێزانه‌كان به جۆرێك خوێندنه‌وه بۆ تاتو كێشان ده‌كه‌ن كه نزیك بێت له‌وه‌ی ره‌وشتی مرۆڤ روشاو بكات، كه له هه‌مان كاتیش‌دا و له‌سه‌رده‌می باو و باپیرانماندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شی ئاستی رۆشنبیری له قوڵایی بیره ته‌نگه‌كانی ناحاڵیبوندا بووه كه‌چی رێگری نه‌كراوه له خاڵ كوتان.
شێوه وتیشی: من بۆ كێشانی ئه‌و تاتوه‌ی سه‌ر شانم شۆڕشێكم به‌رپاكرد تا خێزانه‌كه‌م رازیكرد ئه‌و تاتووه بكه‌م، نكۆڵیش له‌وه ناكه‌م ئه‌و تاتووه‌م بۆیه كێشاوه تا سه‌رنجی زیاتری خۆشه‌ویسته‌كه‌م به لای خۆمدا رابكێشم.
هاوڕێ ساڵح وتی: هه‌ر كاتێك ده‌ڕۆم به‌ڕێگه‌دا خه‌ڵكی به تامه‌زرۆییه‌وه سه‌یری وێنه كێشراوه‌كه‌ی سه‌ر قۆڵم ده‌كه‌ن، ئه‌و وتیشی: سه‌رنج راكێشانی خۆشه‌ویسته‌كه‌شم دڵخۆشییه‌كی تره بۆ من كه ئه‌و تاتووه‌ی زۆر له‌لا جوانه..jpg)
به‌پیێ زانیارییه‌كان زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كان له كچان و له كوڕاندا ئاره‌زووی تاتووكێشان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆی رێگری خێزانه‌كانیانه‌وه نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره جێبه‌جێبكه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌پیێ ئه‌م ریپۆرتاژه‌ی ئاماده‌مانكردووه، كچان حه‌زده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنگ و سه‌رشانیان زیاتر به رێگه‌ی تاتوو وێنه‌ی گوڵ بكێشن، كوڕانیش وێنه‌ی ئه‌و باڵندانه‌ی كه ئازا‌و جوان ناویان ده‌ركردووه، جگه له‌وه‌شی كچان زیاتر بۆ سه‌رنجڕاكێشانی هاوسه‌ر یان خۆشه‌ویسته‌كانیان ئه‌و تاتووه ده‌كێشن و كوڕانیش جگه له سه‌رنج راكێشانی خۆشه‌ویسته‌كانیان خه‌ڵكانی تریش مه‌به‌ستیانه سه‌رنجیان رابكێشن بۆ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر شانیان به تاتو وێنه‌ی ده‌كێشن.
تێبینی/ سه‌رجه‌می ناوه‌كان خوازراون
la PUK MIDyawa war girawa .jpg)
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 87 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو