02:14 | 2008/4/9 | رێبەر

لقی سلێمانی رێکخراوێك کریەوە کە قەرزی بچوك بەهاووڵاتیان دەدەت .
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 8/4 دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لقی سلێمانی (رێكخراوی ئاینده‌ی گه‌ش له‌كوردستان) ی كرده‌وه كه تایبه‌ته به پێدانی قه‌رزی بچوك به‌هاووڵاتیان.
هۆگر شاڵی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئیداریی رێكخراوه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: مانگی 12 ی 2007 لقی هه‌ولێری رێكخراوه‌كه‌مان كرده‌وه و تائێستا 188 قه‌رزمان داوه به‌هاووڵاتیان و له‌و ژماره‌یه‌ش 122 كه‌س سوودمه‌ندبوون و قه‌رزه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی داوه‌ته‌وه.
(رێكخراوی ئاینده‌ی گه‌ش له‌كوردستان له 100 دۆلاره‌وه بۆ 10 هه‌زار دۆلار قه‌رز ده‌دات به‌هاووڵاتیان بۆ ماوه‌ی 1 ساڵ و 12% ی سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، رێكخراوه‌كه گرنگی زیاتر به‌كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌دات و له‌ڕێگای لیژنه‌یه‌كه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی ده‌درێتێ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت بۆئه‌وه‌ی بزانرێت ده‌توانێت بیداته‌وه یان نا).
هۆگر شاڵی وتیشی: رێكخراوی ئاینده‌ی گه‌ش رێكخراوێكی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 5 ملیۆن دۆلاری پێداوین و كاره‌كانی رێكخراوه‌كه به‌هاوكاری رێكخراوی CHF به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئه‌ویش بڕی 2 ملیۆن دۆلاری خستۆته‌سه‌ر بودجه‌ی رێكخراوه‌كه، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه به‌نیازن له‌داهاتوودا لقی دهۆكیش بكه‌نه‌وه.
شوێنی رێكخراوی ناوبراو ده‌كه‌وێته خوار ئۆتێل سلێمانی پاڵاس له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخ له‌شاری سلێمانی.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 89 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو