01:13 | 2008/4/8 | رێبەر
ئه‌وانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که لێدانی ته‌کانێکی زۆر له‌کاتی جووتبووندا ده‌بێته هۆکاری گه‌یاندنی خۆشییه‌کی زۆر به ژنه‌کانیان، باشتره بۆیان و به‌زووترین کات سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکه‌ن.
ئه‌وانه‌ی دره‌نگ ئاویان دێته‌وه، چێژێکی باش به هاوسه‌ره‌کانیان پێشکه‌ش ده‌که‌ن! ڕاپرسییه‌کی ئه‌مه‌ریکی ده‌ریده‌خات، که سێکسی باش پێویستی به‌کاتی زۆر نییه.
ئه‌وانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که لێدانی ته‌کانێکی زۆر له‌کاتی جووتبووندا ده‌بێته هۆکاری گه‌یاندنی خۆشییه‌کی زۆر به ژنه‌کانیان، باشتره بۆیان و به‌زووترین کات سه‌ردانی پزیشکی تایبه‌ت بکه‌ن.
له‌میانه‌ی ڕاپرسییه‌کی زانستییدا زاناکان بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که هاتنه‌وه‌ی ئاو پاش 3 بۆ 13 خووله‌ك باشترین خۆشی به‌هاوسه‌ر ده‌به‌خشێت، له‌کاتێکدا ئه‌نجامه‌کانی ڕاپرسی ئه‌وه‌شیان ده‌ریانخستووه، که ماوه‌ی ئه‌نجامدانی سێکس له 1 بۆ 2 خووله‌كدا کورته.
پڕۆفیسۆر "Eric Corty" له به‌شی ده‌روونناسی کۆلیژی "Behrend" له‌ناوچه‌ی "Pennsylvania"ی ئه‌مه‌ریکی سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌یه. به‌هاوکاری قوتابییه‌کی پڕۆفیسۆری ناوبراو پرسیاری ئاڕاسته‌ی 50 ئه‌ندامی "Society for Sex Therapy and Research" له هه‌ریه‌ك له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا کرد.
پرسیاره‌کان ته‌نها بۆ ڕه‌گه‌زێك تایبه‌ت نه‌کرابوو، هه‌روه‌ك "Eric Corty" ئاشکرایکرد. پڕۆفیسۆری ناوبراو ئاماژه ده‌دات، که پیاوان و ژنان زۆرجار له خێرایی ئاو هاتنه‌وه له‌کاتی سێکسدا ناڕه‌زایین و زۆریان ئاره‌زوو ده‌که‌ن، بۆ گه‌یشتن به لوتکه‌ی خۆشی هێندێك کات به‌سه‌ربه‌رن.
ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێکرابوو، تیریان خستبووه سه‌ر "جوتبوون" (=Coitus). ده‌ستبازی پێش سێکس نه‌خرابوویه ژێری لێکدانه‌وه‌ی کاتی گه‌یشتن به لوتکه‌ی خۆشی. زۆر له ئه‌وانه‌ی پرسیاریان لێکرابوو، له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که کاتی گه‌یشتن به لوتکه‌ی خۆشی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به پیاو و ژنانه‌وه هه‌یه.
له‌ڕێگای ئه‌مجامدانی ئه‌م ڕاپرسییه‌وه "Eric Corty" ویستی ئه‌و پیاو و ژنانه ئارامبکاته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان، که درێژبوونه‌وه‌ی کاتی گه‌یشتن به لوتکه‌ی خۆشی په‌یوه‌ندی به‌تێربوونی سێکسییه‌وه هه‌یه. وه‌ك پڕۆفیسۆری ناوبراو له ژماره‌ی ئایاری داهاتووی گۆڤاری "Journal of Sexual Medicine"دا ئاماژه‌ی پێده‌دات، تێربوون به سێکس په‌یوه‌ندی به خێرایی ئاو هاتنه‌وه‌وه نییه.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 92 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو