03:02 | 2008/4/7 | رێبەر
مادۆنا ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (50) ساڵه، به‌ڵام خوازیاره رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و فیلمه‌دا به‌رجه‌سته بكات.
مادۆنای ژنه گۆرانیبێژی ناوداری بۆبی ئه‌مریكا خوازیاره جارێكی دیكه فیلمی (كاسا بلانكا) له عیراق به‌رهه‌م بهێنرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له ستۆدیۆكانی هۆلیوود رایگه‌یاند: مادۆنا بیرله‌وه ده‌كاته‌وه كه فیلمی سۆزداری (كاسابلانكا) كه له ساڵی 1942 به‌رهه‌مهێنراوه، جارێكی دیكه‌و بهستایڵێكی جیاواز، له‌عیراق وێنه‌ی بگیرێت به‌و پێیه‌ی عێراق له ئێستادا ئارام نییه‌و لێره‌و له‌وێ شه‌ڕوپێكدادانی تێدایه.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: هه‌رچه‌نده مادۆنا ته‌مه‌نی نزیكه‌ی (50) ساڵه، به‌ڵام خوازیاره رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و فیلمه‌دا به‌رجه‌سته بكات.
فیلمی كلاسیكی"كاسابلانكا" باشترین شاكاره فیلمی سه‌رده‌می زێڕینی سینه‌مای هۆلیوودهو كاتی خۆی سێ خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه‌و له‌نواندنی (ئه‌نگرید بیرگمانو همفری بوگارت)ه.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 89 له 126 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو