01:43 | 2008/4/7 | رێبەر
مەبەستی من لە دەرخستنی توانای پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكان بووە بۆ بەدەنگەوە هاتنی هاووڵاتیان لە كێشەكانیان دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵێك سەبارەت بە داخستنی بەرنامەی zoom inی سەتەلایتی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئامادەكاری ئەو بەرنامەی رەتیدەكاتەوە كە وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەو جۆرەی دابێت.
لە لێدوانێكی تایبەت رزگار كۆچەر ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی zoom inی سەتەلایتی كوردستان رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەو جۆرەی نەداوە و تەنیا بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر نەبێت بانگی كردوم كە بە ناوی وەزارەتەوە گوتی: ئێمە چیدیكە هاوكاریت ناكەین.
كۆچەر ئەوەشی راگەیاند: مەبەستی من لە دەرخستنی توانای پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكان بووە بۆ بەدەنگەوە هاتنی هاووڵاتیان لە كێشەكانیان بەڵام بەرنامەكەم بەردەوام دەبێت و ئەو بڕیارەش نابێتە هۆكاری داخستنی بەرنامەكەم.
رزگار كۆچەر ئەوەشی ئاشكراكرد كە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە كە بەردەوام بێت لە نیشاندانی ئەو جۆرە كارانەی پۆلیس ئەوا دەسگیری دەكرێت.
بەرنامەی zoom inیەكێك لەو بەرنامانەیە كە بەدوای زۆرێك كێشەكانی هاووڵاتیان دەڕوات و لە سات و ئانی روودانی كارەسات و شەڕ و ناخۆشیەكان زومی كامێراكانیان ئامادەیە و جگە لەوەش جارێك كەوتنەتە بەر لێدانی چەكدارانی بەرپرسەكان.
تهواوی پهڕگهکانی وێبلاگ
دواترین | پهڕگهی 96 له 130 | پهڕگهی ڕابردوو