01:46 | 2008/4/7 | رێبەر

"زانیاریمان لایه كه‌ئه‌و كوڕه‌ی بردوویه‌تی له‌سلێمانییه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنی له‌دادگای دهۆكه‌وه بۆ ده‌رچووه".
نزیكه‌ی 9 مانگه كچه كارمه‌ندێكی رادیۆی نه‌وا له‌گه‌ڵ كوڕێكدا رۆیشتوون‌و تائێستا نازانرێت له‌كوێیه، كه‌س‌وكاری كچه‌كه‌ش ده‌ڵێن كه‌ئه‌و كوڕه‌ی بردوویه‌تی ئێستا له‌سلێمانییه، به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی نه‌واش ده‌ڵێت"ده‌ڵێن چووه بۆ ناو په‌كه‌كه".
له‌مانگی 7ی 2007ه‌وه كچه كارمه‌ندی رادیۆی نه‌وا به‌ناوی (نارین) له‌گه‌ڵ كوڕێكدا رۆیشتوون‌و تائێستا نازانرێت ئه‌و كچه له‌كوێیه، كه‌س‌و كاریشی ده‌ڵێن كه‌ئێستا كوڕه‌كه له‌سلێمانییه‌و به‌بڕیاری دادگای دهۆك بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
یه‌كێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و كارمه‌نده به‌هاوڵاتی وت"زانیاریمان لایه كه‌ئه‌و كوڕه‌ی بردوویه‌تی له‌سلێمانییه‌و بڕیاری ده‌ستگیركردنی له‌دادگای دهۆكه‌وه بۆ ده‌رچووه".
به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی نه‌وا به‌هاوڵاتی وت"ئێمه وه‌كو رادیۆی نه‌وا هه‌ر ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ئاسایش‌و پۆلیسمان له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه‌ئه‌و كارمه‌نده دیارنه‌ماوه‌و دواتر له‌م رۆژانه پرسیارمان له‌مێرده‌كه‌ی كرد وتی چووه‌ته ناو په‌كه‌كه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانین".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 94 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو