01:46 | 2008/4/7 | رێبەر

براكه‌شی، خاڵی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه "ویستویه‌تی به‌زۆر له‌كوڕێكی ماره بكات"و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له‌دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه.
رۆژان محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 13ساڵ، هاوكات له‌گه‌ڵ یادی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئاگری له‌جه‌سته‌ی به‌رداو به‌رله‌كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز، پشكۆی جه‌سته‌ی كوژایه‌وه‌و بۆ ئه‌به‌د چاوی لێك نا. براكه‌شی، خاڵی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه "ویستویه‌تی به‌زۆر له‌كوڕێكی ماره بكات"و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له‌دادگا سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركردووه.
رۆژان، خه‌ڵكی گوندی سه‌یدانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی به‌حركه‌یه‌و ته‌مه‌نی هێشتا سیانزه‌ساڵان بوو، وه‌ك وشیاری برای ده‌ڵێت، هه‌رگیز بیری له شووكردن نه‌كردبۆوه‌و هه‌ستی به‌وه نه‌كردووه پێگه‌شتووه، "به‌ڵام خاڵم بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژان خۆی بسوتێنێت، چونكه ده‌یویست به‌زۆر بیداته كوڕێكی ته‌مه‌ن 28ساڵ‌و ئه‌ویش به‌وه رازی نه‌ده‌بوو". براكه‌ی رۆژان ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه خوشكه‌كه‌ی له‌كاتژمێر 5:30 ده‌قیقه‌ی رۆژی 16/3 نه‌وتی كرد به‌خۆیداو دوای 5رۆژ مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوڕێكانی رۆژان، په‌ست‌و نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌م سه‌ره‌تای به‌هاره‌دا به‌وپه‌ڕی خۆشییه‌وه خۆیان بۆ پێشوازی له نه‌ورۆز ئاماده‌ده‌كرد، رۆژان هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی به‌ده‌م ئازاره‌وه گوزه‌راندووه‌و له‌تاو سوێ‌و ئازاری بڵقه‌كانی ده‌تلایه‌وه‌و نه‌فره‌تی له‌و رۆژانه ده‌كرد كه تووشی ئه‌و چاره‌نووسه‌یان كرد.
وشیار محه‌مه‌د، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه سوتانی رۆژان، په‌یوه‌سته به خاڵیه‌وه‌و ده‌ڵێت "خاڵم بازرگانی به ئافره‌ته‌وه ده‌كات، رۆژی 8/3به‌بێ ره‌زامه‌ندی دایك‌و باوكم (دیلان)ی كچه خوشكمی به شوودا، كه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه 13ساڵ‌و دای به كوڕێكی ته‌مه‌ن 28ساڵ". وشیار درێژه‌ی پێدا‌و ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه رۆژی 15/3 رۆژانی خوشكی له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان چوون بۆ هه‌فتانه‌ی (دیلان) له كۆمه‌ڵگای پیرزین. دوای ته‌واوبوونی هه‌فتانه‌كه‌ش سه‌ردانی ماڵی خاڵیان كردووه‌و ده‌ڵێت "له‌وێ خاڵم به‌ڕۆژان ده‌ڵێت رۆژی هه‌ینی دێم له‌خزمێكی خۆمت ماره ده‌كه‌م". به‌قسه‌ی براكه‌ی، هه‌رچه‌نده رۆژان به‌خاڵی وتبوو من هێشتا منداڵم‌و ته‌مه‌نم نه‌بووه به 13ساڵ‌و شوو ناكه‌م، به‌ڵام خاڵی وتبووی "من به‌شووت ده‌ده‌م، بۆیه بۆ به‌یانی ئه‌و رۆژه خۆی سوتاند".
وشیار ئه‌و ده‌مه‌ی باسی به‌شوودانی دوو خوشكه به‌دبه‌خته‌كه‌ی ده‌كرد، چاوه‌كانی فرمێسكی پیاده‌هاته خوارێ ، كه له ته‌مه‌نی 13ساڵیدا خاڵی به زۆر به‌شووی داون‌و هاوسه‌ره‌كانیان زۆر له‌خۆیان به ته‌مه‌نتر بوون، به‌ڵام خاڵی به زۆر رازی كردوون‌و، باوكیشی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بووه. سه‌باره‌ت به وته‌ی دایكی كه له نه‌خۆشخانه وتبوی رۆژان به غاز سوتاوه، وشیار ده‌ڵێت "ئه‌وه دووره له راستییه‌وه، چونكه له شوێنی رووداوه‌كه غازه‌كه وه‌ك خۆی ماوه، له‌ڕاستیدا رۆژان به نه‌وت خۆی سوتاندووه. دایكیشم پشتگیری براكه‌ی ده‌كات‌و چاوپۆشی لێ ده‌كات، بۆیه دایكیشم گوناهباره".
ئه‌وكاته‌ی رۆژان خۆی ده‌سوتێنێت، وشیار، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ئافره‌تان سكاڵا له دژی خاڵی تۆمارده‌كات، له‌وێ بۆ ماوه‌ی 6كاتژمێر خاڵی زیندانی ده‌كرێت، به‌ڵام دادوه‌ری ئێشكگر به كه‌فاله‌ت خاڵی رۆژان‌و وشیاری ئازادكردووه‌و ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده به دادوه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی توندوتیژی (نه‌قیب ژیله‌مۆ)م گوت خوشكم ژیانی له مه‌ترسیدایه‌و رێژه‌ی سوتانه‌كه‌ی 90%ه، نه‌قیب ژیله‌مۆ گوتی دادوه‌ر بڕیار ده‌دات". وشیار ره‌خنه‌ی توندی له‌ئازادكردنی خاڵی گرت‌و ئێستا داوای ئه‌وه ده‌كات له‌كونجی زیندان توندبكرێت "تا سزای سووتانی خوشه‌كه‌كه‌م وه‌رگرێت".
به پێی قسه‌ی وشیار، حه‌یده‌ری خاڵیان له دوای ئازادبوونیه‌وه رایكردووه‌و، تا ئێستا شوێنی دیار نیه، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌وان له نه‌خۆشخانه بوون، به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل خوشكیدا هه‌بووه‌و ئه‌ویش شوێنه‌كه‌ی بۆ كه‌س ئاشكرا نه‌كردوه.
نه‌قیب ژیله‌مۆ له‌باره‌ی ئازادكردنی خاڵی كچه‌كه‌وه به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند "گوناهی من نییه‌و من به‌فه‌رمانی دادوه‌ر ئازادم كردووه". وشیار درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا‌و وتی "جارێكی تر من سكاڵام له‌دژی خاڵم تۆماركردووه، به‌ڵام (ب،ئا) كه واسیته‌ی خاڵمن، به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوم كه له سكاڵاكه‌م پاشگه‌زببمه‌وه، هه‌روه‌ها پێشی وتوم كه له گه‌ڵ حه‌یده‌ری خاڵم دابنیشین‌و له‌بری خوێنی خوشكه‌كه‌م، هه‌ندێك پاره وه‌رگرم‌و بێ ده‌نگ بم".
محه‌مه‌دی باوكی رۆژانیش، رۆژێك به‌رله‌مه‌رگی كچه‌كه‌ی، هه‌ر به‌هیوای چاكبوونه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی بوو، بۆیه بۆ ئاوێنه به‌م شێوه‌یه دوا "هه‌تاكو رۆژانی كچم له‌نه‌خۆشخانه نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه قسه ناكه‌م، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێم خاڵی كچه‌كه‌م هۆكاری خۆسووتاندنی رۆژانی كچم بوو".
له‌كۆتاییدا وشیاری برای رۆژان وتی "داوام له سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه با یاسا بۆئه‌م جۆره كێشانه دابنرێت‌و هه‌موو كه‌سێ وه‌كو یه‌ك ته‌ماشا بكات، نه‌ك ئه‌وه‌ی واسته‌ی هه‌بێت وه‌ك به‌رزه‌كی بانان بۆی ده‌رچێت".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 95 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو