01:03 | 2008/4/2 | رێبەر

ئیحسانی مه‌لا عه‌لی له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ره‌تیكرده‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه كردبێت‌و رایگه‌یاند كه‌له‌دادگای سلێمانی داوایه‌كی یاسای تۆماركردووه.
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مانشێتی ژماره‌ی رابردووی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا وێنه‌یه‌كی ئیحسانی مه‌لا عه‌لی كوڕی رابه‌ری كۆچكردووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ كچێكدا بڵاوكرایه‌وه بۆ رۆژی دواتر ئیحسانی مه‌لا عه‌لی له‌دادگای سلێمانی داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه تۆماركرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئیحسانی مه‌لا عه‌لی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه وتی "ئه‌وان به‌منیان نه‌وتوه ئه‌و وێنه‌یه داده‌نێین، ئه‌و ره‌سمه تازه‌نیه و هی 1994و كاتی خۆی ئێمه شكاتمانكردو ئه‌و كه‌سانه‌مان دۆزیه‌وه ئێستاش له‌به‌ر هه‌ندێك بارودۆخ ناویان ناهێنین، ئه‌و كات ئێمه له‌شه‌ڕدا بووین ئه‌وه به‌شێك بوو له پڕوپاگه‌نده‌ی ئیعلامی له‌دژی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌مكوتمان بكه‌ن".
ئیحسان مه‌لا عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌دادگای سلێمانی سكاڵای تۆماركردووه‌و وتی "ده‌بێت ئاوێنه بیسه‌لمێنن كه ئه‌و وێنه‌یه كه نوسیویانه تایبه‌ت چۆن ده‌ستیان كه‌وتووه، دیاره فیلمه‌كه‌یان لایه،من ده‌مه‌وێ بچمه بنجوبنه‌وانی ئیحتماله سیخوڕی چه‌ند وڵاتێك له‌پشتیه‌وه بێت و سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ر ئێمه‌دا، یان ده‌بێت پاره‌یان وه‌رگرتبێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردبێت له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه وتی "ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌مان بكردایه، شكاتمان نه‌ده‌كرد، ئاوێنه ده‌یه‌وێت به‌و شتانه ئاراسته‌ی خه‌ڵك لاببات و ئه‌و تاوانه‌ی كردویانه بیشارێته‌وه".
ناوبراو وتی "ئه‌گه‌ر دادگای سلێمانی له‌به‌ر هۆی سیاسی كێشه‌كه یه‌كلایی نه‌كاته‌وه، له‌هه‌ولێر شكات ده‌كه‌م، گه‌ر له‌هه‌ولێریش دادگا مافمان وه‌رنه‌گرێته‌وه له‌به‌غداد شكات ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر له‌وێش مافمان وه‌رنه‌گیرایه‌وه له له‌نده‌ن شكات ده‌كه‌م".
له‌وباره‌یه‌وه شوان محه‌مه‌د جێگری سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی "ئێمه وه‌ك بابه‌تێكی رۆژنامه‌وانی مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵكردووه، هه‌ر له‌خۆشمانه‌وه وێنه‌كه‌مان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌و پرسمان به كه‌سانی یاسایی و راوێژكاری رۆژنامه‌وانی خۆمانكردووه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌پاره‌یان له‌لایه‌نێكی دیاریكراو وه‌رگرتبێت وتی "ئه‌وه تۆمه‌تێكی بێبنه‌ماو سواوه كه ده‌درێته پاڵ رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان، ئێمه ئیمتیاز له‌هیچ لایه‌ن و كه‌سێك وه‌رناگرین ئه‌وه ئاشكرایه كێش رۆژێك له‌رۆژان پولێكی داوه‌ته ئاوێنه با بڵاوی بكاته‌وه‌و منه‌تمان پێی نییه".
له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌كانیشه‌وه جێگری سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه وتی " شوان قه‌ڵادزێی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له په‌یامنێرێكمانكردووه، ژماره‌یه‌كی نه‌ناسراویش هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌رپرسی سایته‌كه‌مان كردووه".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 104 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو