01:36 | 2008/4/2 | رێبەر
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا رازی بوو له‌سه‌ر زیادكردنی سلفه‌ی نیشته‌جێكردن
به‌غدا : وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق، عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی به‌غدا رازی بووه، كه سلفه‌ی سندوقی نیشته‌جێكردن له18 ملیۆن دیناره‌وه بكرێته 25 ملیۆن دینار‌و وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن ده‌ست بكات به‌دابه‌شكردنی له‌نێو هاوڵاتیاندا.
له‌دیمانه‌یه‌كی پێشتری ئاوێنه‌شدا كه چه‌ند مانگێك پێش ئێستا بڵاوكرایه‌وه، وه‌زیری نیشته‌جێكردن‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق، به‌یان دزه‌یی رایگه‌یاند كه قه‌رزی ئه‌م سندوقه هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌و وتی «له‌دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ زیادكردنی سلفه‌كه له‌پارێزگاكانی كوردستانیش نووسینگه ده‌كه‌ینه‌وه».
له‌و دیمانه‌یه‌دا به‌یان دزه‌یی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه سندوقی نیشته‌جێكردن، بۆ یارمه‌تیدانی دروستكردنی شوقه‌و خانووه‌و په‌یوه‌ندی به‌بودجه‌ی 17%ی كوردستانه‌وه نییه‌و له‌كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌یدا به‌ڕێژه‌ی 6% سوودی ده‌خرێته سه‌ر. له‌لایه‌كی تره‌وه، بریكاری وه‌زیری دارایی‌و ئابووری هه‌رێم، ره‌شید تاهیر له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند «تائیستا هیچ نووسراوێكی ره‌سمیمان له‌وباره‌یه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ر كاتێك نووسراومان پێگه‌یشت پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی».
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 99 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو