01:30 | 2008/4/2 | رێبەر
هەرەشەکردن لە ئاوێنە ' هەرەشەیە بۆسەر دیموکراسی .
سلێمانی : سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان، زیره‌ك كه‌مال ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئادار له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی ئاوێنه ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو سه‌ندیكا پشتگیری خۆیان بۆ ڕۆژنامه‌نووسانی ئاوێنه‌و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رده‌بڕن‌و وتی "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئازادی و مافی مرۆڤ‌و دیموكراسی".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بۆ ئاوێنه ڕه‌هه‌ند‌و مانایه‌كی ترسناكیان هه‌یه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردنن له‌سه‌كۆی ئازادی‌و ڕۆژنامه‌نووسی‌و بیروڕا.
ناوبراو داوای له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه له‌ئاست ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا بێده‌نگ
نه‌بن‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد‌و چڕی تێدا بكه‌ن‌و وتی "ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسانی ئاوێنه، هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنه‌ش بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش، هه‌روه‌ها به‌ئاسانی نه‌بڕێته‌وه‌و وه‌كو ڕووداوێكی ئاسایی سه‌یر نه‌كرێت، بكه‌رانیان سزای یاساییان بدرێت".
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 100 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو