01:23 | 2008/4/2 | رێبەر
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی سه‌باره‌ت به‌و به‌هه‌ره‌شانه‌ی له‌رۆژنامه‌نوسانی ئاوێنه كراوه، ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین بۆ سه‌ر گیانی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان".
وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی سه‌باره‌ت به‌و به‌هه‌ره‌شانه‌ی له‌رۆژنامه‌نوسانی ئاوێنه كراوه، ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین بۆ سه‌ر گیانی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان".
هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كرایه سه‌ر چه‌ند په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه، وه‌زیری رۆشنبیری فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌م لێدوانه‌ی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوكرده‌وه" ڕایگه‌یاند ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له‌كه‌س قبوڵ ناكه‌ین بۆ سه‌ر گیانی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان‌و زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌وكارانه ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌وه هه‌ره‌شه‌یه له‌ئازادی، پشتگیری خۆمان له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌كه‌ین له پێناو ئازادی كاری ڕۆژنامه‌نووسی له‌كوردستاندا كارده‌كه‌ن.
ده‌رباره‌ی لایه‌نی ئه‌منی فه‌له‌كه‌یدن كاكه‌یی ده‌ڵێت"پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانیش مه‌سه‌له‌كه به‌جدی وه‌ربگرن چونكه پاراستنی گیانی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌ركی ئه‌وانه‌و له‌كۆتایدا".
له‌كۆتایشدا وتی" له‌ئێستاو داهاتوودا هه‌ڕه‌شه له هیچ كه‌س قبوڵ ناكه‌ین بۆسه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان و خنكاندنی ده‌نگی ئازادی ڕاده‌ربڕین له كوردستان".

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 101 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو