01:10 | 2008/4/2 | رێبەر

«به‌حكومی كاره‌كه‌مان تێكه‌ڵاو بووین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی ئه‌و وڵاتانه‌و رۆژنامه‌نوسی ئافره‌تیش هاتۆته لامان‌و ره‌نگه وێنه‌یه‌ك گیرابێ له ناو زانكۆدا، دوا جار ده‌شڵێم: من له ئه‌وروپا ده‌ژیم نه‌ك له‌مه‌ككه».
کوڕی ڕابه‌ری یه‌كبوونی ئیسلامی، ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ده‌رباره‌ی ئه‌و ره‌سمانه‌ی له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا له‌له‌نده‌ن گرتونی‌و ده‌ست میدیاكان كه‌وتوون، ده‌ڵێت «به‌حكومی كاره‌كه‌مان تێكه‌ڵاو بووین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی ئه‌و وڵاتانه‌و رۆژنامه‌نوسی ئافره‌تیش هاتۆته لامان‌و ره‌نگه وێنه‌یه‌ك گیرابێ له ناو زانكۆدا، دوا جار ده‌شڵێم: من له ئه‌وروپا ده‌ژیم نه‌ك له‌مه‌ككه».هه‌ولێر، ئاوێنه: له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ده‌رباره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا گرتوونی ئه‌و ده‌مه‌ی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه بووه له‌به‌ریتانیا، ده‌ڵێت «ئه‌مه شتێكی كۆنه‌و به‌شێكه له‌و شه‌ڕه ئیعلامییه‌ی كه به‌رامبه‌رمان ده‌كرا، چونكه ئێمه بنه‌مای خۆمان نه‌دۆڕاندوه».ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و تێڕوانینی ئه‌وان بۆ م. عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌ڵێت «ئه‌و لێكترازانه‌ی كاك عه‌لی باپیر سه‌رپه‌رشتی كرد ئێمه به‌ده‌ستێكی بێگانه‌ی ده‌زانین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌ركه‌وت بۆ میلله‌ت كه ئه‌و فایلی هه‌بوو، ده‌ركه‌وت كه به‌عس مه‌به‌ستی لاواز كردنی بزوتنه‌وه بووه. من وه‌كو ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ئاماده نیم به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بخه‌مه ناو ده‌ستی كه‌سێك كه هیچ سیقه‌یه‌كم پێی نه‌بێ».
ده‌رباره‌ی تێڕوانینیان بۆ هه‌ریه‌ك له«م. عه‌لی باپیر‌و مه‌لا كرێكار»، وتی «به‌دڵنیاییه‌وه مه‌لا كرێكارم له‌عه‌لی باپیر زۆر پێباشتره، ئێمه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی مامۆستا كرێكار نین، به‌ڵام ئه‌و كه‌سێكی دڵسۆزه‌و راستگۆیی له قسه‌كانیدایه‌و ده‌ستی بێگانه نییه‌و خۆی نه‌فرۆشتووه».
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌پارتی‌و یه‌كێتی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا عه‌لی په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌یه‌و ده‌ڵێت «له‌یه‌كێتیشدا دانیشتمان له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار‌و دكتۆر به‌رهه‌م كردووه‌و به‌نیازیشین چاومان به مام جه‌لال بكه‌وێت».
ئاوێنه: مه‌به‌ست له فێستیڤاڵی رابه‌ر شتێكی شه‌خسی بوو، یان زیندووكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی؟
ئیحسان: دیاره ئێمه وه‌كو ئیسلامی بڕوامان به چله‌و ساڵیاد نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان به بیرهێنانه‌وه‌ی رابه‌ره به خه‌ڵك‌و زیندووكردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووه.
ئاوێنه: هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن نه‌بوونی سه‌ركرده‌یه‌كی به هێزی وه‌كو مامۆستا عوسمان‌و مه‌لا عه‌لی له‌نێو بزوتنه‌وه‌دا بووه‌ته هۆی لاوازیی، ئایا ئه‌مه راسته؟
ئیحسان: نه‌خێر وانیه. رابه‌ر ساڵێكه وه‌فاتی كردوه، به‌ڵام له ئه‌نجامی هاتنی ئه‌مه‌ریكا بۆ ناوچه‌كه‌و سیاسه‌تی چه‌وتی بۆش‌و به په‌راوێزخستنی هه‌موو ئیسلامییه‌كان‌و دانانی هه‌موویان له نێو یه‌ك لای ته‌رازوو، به تایبه‌تی بزوتنه‌وه جیهادییه‌كان، بوونه هۆی قه‌یرانی سیاسی كه ئێمه‌ش به‌شێكین لێی.
ئاوێنه: به‌ڵام چاودێران پێیان وایه كوڕانی مامۆستا ده‌یانه‌وێ ده‌ست به سه‌ر بزوتنه‌وه‌دا بگرن، هه‌ر بۆیه‌ش نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێك بۆ ده‌ست نیشانكردنی رابه‌ری گشتی، یان ده‌تانه‌وێت بزوتنه‌وه له حیزبێكی مه‌نهه‌جی بكه‌نه حیزبێكی میراتی؟
ئیحسان: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پاڵێوراوان بۆ ئه‌و پۆسته زیاتر له نێو بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا عه‌لین، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماندووبوون‌و خه‌مخۆری ئێمه، نه‌ك بۆ ده‌ست گرتن به سه‌ر بزوتنه‌وه‌دا. له هه‌ر كه‌سێكیش بپرسێ ده‌رباره‌ی ماندویه‌تی ئێمه، هه‌ر له خه‌باتی چه‌كداری تا كاری دیپلۆماسی ئه‌و راستییه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئێمه نامانه‌وێ خۆمان به زۆر بسه‌پێنین، بۆیه چاوه‌ڕێی كۆنفرانس ده‌كه‌ین تا گوێ له دڵسۆزان‌و كادیرانی به ئه‌مه‌كی بزوتنه‌وه بگرین‌و، ئه‌وان بڕیار بده‌ن له سه‌ر دیاریكردنی رابه‌ری گشتی.
ئاوێنه: رۆڵی ئێران له ده‌ستخستنه ناو بزوتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێ فه‌رمۆش بكه‌ین، هه‌ر له حه‌ماسه‌وه تا حیزبوڵڵا‌و حیزبه شیعییه‌كانی عێراق، بۆچوونی ئێران سه‌باره‌ت به‌ڕابه‌ری نوێی بزوتنه‌وه چی ده‌بێت؟
ئیحسان: ئێمه تا ئێستاش باجی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان ده‌ده‌ین‌و گوێڕایه‌ڵی هیچ وڵاتێك نه‌بووین. من ئه‌وه‌تان به بیرده‌هێنمه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان ئێران‌و سعودیه په‌یوه‌ندییان زۆر ئاڵۆز بوو، كه‌چی ئێمه دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ سعودیه هه‌بوو. ئێران زۆر هه‌وڵیدا كه رێكه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ مه‌جلیسی ئه‌علا مۆر بكه‌ین‌و یه‌كبگرین، به‌ڵام ئێمه ره‌تمان كرده‌وه. ده‌مه‌وێ له رێگه‌ی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه‌ی ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌كییه ده‌بڕین كه بیه‌وێ رابه‌ری گشتی بۆ بزوتنه‌وه دیاری بكات.
ئاوێنه: له لای پارتی پێشوازییه‌كی گه‌رم له بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كرا له سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه گه‌رمه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌و پارتی له كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
ئیحسان: ئێمه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینمان هه‌یه. هه‌ر دوو خواڵیخۆشبو‌و مامۆستا عوسمان‌و مه‌لاعه‌لی پشتگیرییه‌كی بێ وێنه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولیان كردوه به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌لا مسته‌فاو، ئه‌و سه‌ركرده‌یه یه‌كێك بوو له كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانی مامۆستا عوسمان‌و مه‌لاعه‌لی‌و، كۆڕانی بنه‌ماڵه ئه‌و په‌یوه‌ندییه په‌ره پێده‌ده‌ن‌و ده‌یپارێزن‌و ئێمه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی نییه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دانیشتمان كردووه له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار‌و دكتۆر به‌رهه‌م‌و نیازمان هه‌یه چاومان به مام جه‌لال بكه‌وێت، به هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌مان له یه‌كتری چه‌ند كه‌سێك یاری له نێوان یه‌كێتی‌و بزوتنه‌وه‌دا ده‌كه‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و شه‌ڕوپێكدانانه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا هه‌مان بووه له‌گه‌ڵ پارتیدا نه‌مان بووه.
ئاوێنه: بودجه‌ی بزوتنه‌وه چه‌نده‌و له كوێ وه‌ریده‌گرن؟
ئیحسان: ئه‌و بودجه‌یه‌ی هه‌مانه زۆر كه‌مه، هه‌ر به‌شی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌كات كه براده‌رانی پارتی 30 هه‌زار دۆلاریان دابین كردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه یه‌كێتی ئه‌و بودجه‌ی پێشووی بڕیوه.
ئاوێنه: ئه‌ی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری چاره‌نوسی چی لێدیت؟
ئیحسان: ئێمه مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریمان هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه، به‌ڵام به هۆی ئارامی‌و نه‌مانی به‌عس چالاكیمان كه‌م كردووه، چونكه كاته‌كه وا ده‌خوازێت.
ئاوێنه: سنووره‌كانی هه‌رێم له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه ده‌به‌زێنرێت‌و، هه‌ڕه‌شه‌ی توركیا به‌رده‌وامه كه به بیانوی په‌كه‌كه دێته خاكی كوردستانه‌وه. هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه له‌م باره‌یه‌وه چییه؟
ئیحسان: هه‌ر هێزێك بیه‌وه‌ێ بێته ناو خاكی كوردستان ئێمه به داگیركه‌ری ده‌زانین، جیهادیش به واجبێكی شه‌رعی ده‌زانین بۆ به‌رگریكردن له گه‌له‌كه‌مان شانبه‌شانی هه‌موو هێزه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
ئاوێنه: هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه كه كوڕانی مامۆستا مه‌لاعه‌لی ئه‌وه‌نده‌ی به دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانن ئه‌وه‌نده له دوای بزوتنه‌وه نین؟
ئیحسان: من له سلێمانی ئه‌وه‌م راگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێك زه‌وی‌و زار‌و سه‌روه‌تی مامۆستا عه‌لی پێ ده‌زانێ با بیبا حه‌ڵاڵی بێ‌و، ئه‌و سه‌روه‌ت‌و سامانه‌ی مامۆستاش هی پێش بزوتنه‌وه‌یه. من له رێگه‌ی رۆژنامه‌كه‌تانه‌وه ئه‌وه ده‌ڵێم به درێژایی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه له‌سه‌رمان بووه ئێمه له گیرفانی خۆمانه‌وه یارمه‌تی بزوتنه‌وه‌مان داوه‌و یه‌ك فلسیش چ له شاخ‌و چ له شار له بزوتنه‌وه‌مان نه‌خواردووه.
ئاوێنه: پرۆژه‌ی یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵ‌و بزوتنه‌وه به كوێ گه‌یشت‌و ئه‌و كه‌ش‌و هه‌وا بارگرژییه ئیعلامییه‌ی نێوان تۆ‌و مامۆستا عه‌لی باپیر له به‌رچی بوو؟
ئیحسان: ئه‌و لێكترازانه‌ی كاك عه‌لی باپیر سه‌رپه‌رشتی كرد ئێمه به ده‌ستێكی بێگانه‌ی ده‌زانین، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ده‌ركه‌وت بۆ میلله‌ت كه ئه‌و فایلی هه‌بوو (كه رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه بڵاوی كرده‌وه)و، ده‌ركه‌وت كه به‌عس مه‌به‌ستی لاواز كردنی بزوتنه‌وه بووه. من جارێكی تریش ده‌یڵێمه‌وه هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵ كه پێشتر له بزوتنه‌وه‌دا كاری كردوه، ئێستا ئاساییه بێنه‌وه ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، به‌ڵام عه‌لی باپیر‌و یه‌ك دوو كه‌سی تر نابێ بێنه‌وه ناو بزوتنه‌وه، چونكه ده‌ستیان له كه‌رت كردنی بزوتنه‌وه‌دا هه‌بووه. من وه‌كو ئیحسانی مه‌لا عه‌لی ئاماده نیم به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست بخه‌مه ناو ده‌ستی كه‌سێك كه هیچ سیقه‌یه‌كم پێی نه‌بێ.
ئاوێنه: ئه‌مه واتا تۆ ئه‌و فایله پشت راست ده‌كه‌یته‌وه كه ئاوێنه بڵاویكرده‌وه له سه‌ر مامۆستا عه‌لی باپیر؟
ئیحسان: به ته‌ئكید به‌عس ده‌ستی له‌و ئینشیقاقه‌ی بزوتنه‌وه هه‌بووه هه‌تا خۆی دانی به‌وه‌داناوه كه (شه‌عایره‌ی موعاویه‌ی هه‌بووه). هه‌موو حیزبێك ئازاده له په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌گه‌ڵ به‌عس به‌ڵام ئه‌و له كاتێكدا په‌یوه‌ندی هه‌بووه كه رابه‌ری گشتی‌و مه‌كته‌بی سیاسی پێیان نه‌زانیوه ئه‌مه‌ش خیانه‌ته. خودی عه‌لی باپیر كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستگیریان كرد له سه‌ر مه‌له‌فه‌كه بوو، كه خۆشی له كتێبه‌كه‌یدا باسی كردووه كه له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان زیندانیان كردوه ئه‌مه‌ش باشترین به‌ڵگه‌یه.
ئاوێنه: ئه‌ی هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مه‌لا كرێكارتان نه‌داوه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌و پارتیدا؟
ئیحسان: نه‌خێر ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌گه‌ڵ بوچوونه‌كانی ئه‌و نین، به‌ڵام مامۆستا كرێكار كه‌سێكی دڵسۆزه‌و راستگۆیی له قسه‌كانیدا هه‌یه‌و ده‌ستی بێگانه نییه‌و خۆی نه‌فرۆشتووه.
ئاوێنه: ئایا تۆ كامیانت پێ باشه، مامۆستا عه‌لی باپیر، یان مامۆستا كرێكار؟
ئیحسان: به‌دڵنیایه‌وه مه‌لا كرێكارم له عه‌لی باپیر زۆر پێباشتره.
ئاوێنه: چه‌ند قسه‌یه‌ك له سه‌ر تۆ باس ده‌كرێ كه گوایه په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێكی سۆزانیدا هه‌بووه‌و وێنه‌یه‌كمان لایه كه له‌گه‌ڵ كچێكی فارس‌و كچێكی سۆزانی له‌له‌نده‌ن گرتوته، له‌سه‌ر ئه‌مه چی ده‌ڵێیت؟
ئیحسان: من ماوه‌ی چوار ساڵه خێزاندارم‌و مندالێكیشم هه‌یه‌و خێزانه‌كه‌شم ئه‌وروپییه، ئه‌وكاته‌ی كه له‌زانكۆ بووم له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌ڵس‌و كه‌وتم كردوه. ئه‌وه‌ش دروست كراوه چونكه ئێمه له‌شه‌ڕدا بووین له‌گه‌ڵ لایه‌نێك كه مه‌به‌ستم یه‌كێتییه. ئایا ئه‌و ئافره‌ته سۆزانییه یان نا؟ ئه‌مه شتیكی كۆنه‌و به‌شێكه له‌و شه‌ڕه ئیعلامییه‌ی كه به‌رامبه‌رمان ده‌كرا، چونكه ئێمه بنه‌مای خۆمان نه‌دۆڕاندوه. ده‌بێ ئیشاره‌ت به‌وه‌ش بده‌م به‌حكومی كاره‌كه‌مان كه تێكه‌ڵاو بووین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌و رۆژنامه‌نوسی ئافره‌تیش هاتۆته لامان‌و ره‌نگه وێنه‌یه‌ك گیرابێ له ناو زانكۆ، دوا جار ده‌ڵێم «من له ئه‌وروپا ده‌ژیم نه‌ك مه‌ككه».

am babata le malpary awene wa wargerawa daqe
supas bo malpare awene ba hiwae sarkautn boyan
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 103 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو