13:56 | 2008/3/6 | رێبەر
"به شێوه‌یه‌كی گه‌رم‌و گوڕ لاسایی یه‌كێك له فیلمه‌كانی (ئانجێلینا جولی)م كرده‌وه‌و، باوه‌شم به پیاوه‌كه‌مدا كرد، ماچم كرد..."
"به شێوه‌یه‌كی گه‌رم‌و گوڕ لاسایی یه‌كێك له فیلمه‌كانی (ئانجێلینا جولی)م كرده‌وه‌و، باوه‌شم به پیاوه‌كه‌مدا كرد، ماچم كرد..."
(ش.ع) ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵه‌و دادگا بڕیاری ته‌ڵاقدانی داوه. له‌وانه‌یه بۆ زۆربه‌مان كه هه‌واڵێكی وا ببیستین، پێمان وابێت ده‌بێت كێشه‌یه‌كی جددی له گۆڕێدابێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌وه‌یه، چونكه (ش.ع) له‌سه‌ر ماچێكی مێرده‌كه‌ی ته‌ڵاقدراوه. وه‌ك باران فرمێسك به چاوانی (ش.ع)دا ده‌هاتنه خوارێ، یه‌كجار په‌شۆكاوو خه‌مبار بوو، به ده‌نگێكی پڕ له په‌ژاره‌وه گوتی «هه‌ندێك جار رۆشنبیرییش مه‌ینه‌تیه». به زه‌حمه‌ت قسه‌ی بۆ ده‌كرا‌و به‌ده‌م هه‌نسكی گریانه‌وه گوتی «له ته‌مه‌نی 14 ساڵیمه‌وه حه‌زم له سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن‌و خوێندنه‌وه‌یه، ئه‌و بابه‌تانه‌شی كه ده‌مخوێندنه‌وه زیاتر بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بوون». پاش ئه‌وه‌ی (ش.ع) شوو ده‌كات، سه‌رنجی به‌ره‌و بابه‌تی تر ده‌چن بۆ خوێندنه‌وه، هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت «له دوای شوكردنمه‌وه، بابه‌تی تایبه‌تم له‌سه‌ر خێزان‌و كێشه‌كانی هاوسه‌رێتی ده‌خوێنده‌وه. زۆرجار تێبینیم ده‌كرد پیاوانمان گله‌یی له ئافره‌تانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌كه‌ن‌و به خوێن سارد‌و كه‌م مه‌یلیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن».
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی خۆی، (ش.ع) بۆ ئه‌وه‌ی دڵی مێرده‌كه‌ی رازی بكات‌و گله‌یی بێ مه‌یلیی لێنه‌كات، بیر له رێگاچاره ده‌كاته‌وه. (ش.ع) ده‌ڵێت «وه‌ك ئافره‌تێكی رۆشنبیر بڕیارمدا كارێك بكه‌م تا مێرده‌كه‌ی من هه‌مان گله‌یی‌و گازنده‌ی پیاوانی تری نه‌بێت. هه‌ربۆیه‌ش گرنگیم به خۆم ده‌دا‌و جلی ره‌نگاو ره‌نگ‌و سه‌رنجڕاكێشم له‌به‌رده‌كرد».
وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی تری كۆمه‌ڵگاكه‌مان، جگه له خوێندنه‌وه، ته‌له‌فزیۆنیش سه‌رچاوه‌یه‌كی (فێربوون)و (لاسایی كردنه‌وه)یه. (ش.ع) ده‌ڵێت «رۆژێكیان به شێوه‌یه‌كی گه‌رم‌و گوڕ لاسایی یه‌كێك له فیلمه‌كانی (ئانجێلینا جولی)م كرده‌وه‌و، باوه‌شم به پیاوه‌كه‌مدا كرد، ماچم كرد‌و...».
ئه‌وه‌ی كه به بیری ئه‌م ئافره‌ته‌دا گوزه‌ریشی نه‌ده‌كرد، ئه‌وه بوو كه ئه‌و ماچه به ته‌ڵاقدانی بدات. به ده‌م ئاخێكی قوڵه‌وه (ش.ع) ده‌ڵێت «ئه‌وه‌ی كه پێشبینیم نه‌ده‌كرد رویدا. پیاوه‌كه‌م یه‌كسه‌ر لێم دووركه‌وته‌وه‌و تۆزێك راما». پاش ئه‌وه (ش.ع) ده‌پرسێت بۆ وات لێهات؟ مێرده‌كه‌شی به توڕه‌یی ده‌نگ به‌رزده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت «تۆ به‌د ڕه‌وشتی، كێ تۆی فێری ئه‌م كارانه كردوه؟ پێده‌چێت گومانه‌كانم راست ده‌رچووبن. من له‌مێژه هه‌ست ده‌كه‌م تۆ خیانه‌تم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت».
مێرده‌كه‌ی (ش.ع) هه‌ر ئه‌و شه‌وه له ماڵ ده‌یكاته ده‌ره‌وه‌و ته‌ڵاقی ده‌دات. له كۆتایی قسه‌كانیدا به ده‌نگێكی گڕ (ش.ع) ده‌ڵێت «ئا ئه‌مه‌یه پیاوی رۆژهه‌ڵاتی. ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی به موحیبه‌ت‌و رۆشنبیرانه له‌گه‌ڵیدا بجوڵێته‌وه، چاره‌نوسی ته‌ڵاقه».








Am babate le malpare Awene wargirawa
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 107 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو