11:58 | 2008/3/6 | رێبەر
زانایانی ئیسلامی سعودیا فەتوای حەرام کردنی بەرنامەی ستار ئەکادیمیان دەرکرد .
له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه "تا ئێستا به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمی قسه‌و باسێكی زۆر له هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌گرێت، له‌وانه‌ش لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئایینی، كه ده‌ستیه باڵای زانایان له سعودیا فه‌توای حه‌رامكردن و بینین و پاڵپشتی كردنی دارایی به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمی و به‌رنامه‌كانی له‌م شێوه‌ی حه‌رام كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانگهێشتی خراپی ده‌كه‌ن".
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه كه ده‌سته‌ی زانایان ده‌نگدانی به‌شداربووانیشی حه‌رام كردووه كاتێك ده‌نگ بۆ هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان ده‌ده‌ن و زانا د.عه‌بدولموحسین ئه‌لئه‌حمه‌دی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه 70 كه‌سه و گووتی " ئه‌گه‌ر 70 ملیۆن كه‌س ده‌ست بۆ خودا به‌رزبكه‌نه‌وه و نزا بكه‌ن ئه‌وه خودا به هانایانه‌وه دێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر تف له ئیسرائیل بكه‌ن ئه‌وه ژێر ئاو ده‌كه‌ون".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه كه تا ئێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی لاو له به‌رنامه‌ی ستار ئه‌كادیمی ده‌ركه‌تووتوونه و ئێستا له‌سه‌رئاستی نیشتیمانی عه‌ره‌بی هونه‌رمه‌ندی ناسراون.



ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 108 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو
