01:50 | 2008/3/1 | رێبەر

ماهیر: ئه‌لبومی دڵ ئاوێنه‌ی دڵه بڵاو ده‌كاته‌وه
به‌م نزیكانه گۆرانیبێژی دووره وڵات ماهیر محه‌مه‌د ئه‌مین نوێترین ئه‌لبومی به‌ناوی "دڵ ئاوێنه‌ی دڵه" بڵاوده‌كاته‌وه.
هاوڕێ عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماهیر ڕاگه‌یاند: "ئه‌لبومه‌كه 12 گۆرانی له‌خۆگرتووه‌و گۆرانییه‌كان بریتییه له شیعری شاعیران قه‌له‌نده‌ر به‌رزنجی و ره‌فیق سابیر و موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی و سه‌ركه‌وت ره‌سوڵ و عیرفان ئه‌حمه‌د و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و چه‌ند شاعیرێكی تر‌و چه‌ند موزیك ژه‌نێكی كاری موزیكیان بۆ كردووه. هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن هێمن حسێن كاری دابه‌شكردنی ئه‌لبومه‌كه كراوه".
هاوڕێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كاری تۆماركردنی ده‌نگ و میكسی ئه‌لبومه‌كه له ستۆدیۆكانی ئه‌سته‌نبوڵ و سوید و كوردستان ئه‌نجامدراوه و كۆمپانیای كۆڕه‌ك موزیك ئه‌ركی بڵاو كردنه‌وه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كلیپی بۆ گۆرانی "خۆشه‌ویستیت" كردووه كه یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م ئه‌لبومه‌و تێكستی عیرفان ئه‌حمه‌د و ئاوازی خۆیه‌تی.

ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 111 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو