11:45 | 2008/1/31 | رێبەر

لێکۆلەرەوەکان دروست بونی شەر لە نێوان ژن و مێردا بە تەندروست لە قەلام دەدەن .
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی میشیگان رایانگه‌یاند: "ئه‌و ژن و مێردانه‌ی رووبه‌ڕووی ئاژاوه و شه‌ڕ ده‌بنه‌وه ته‌مه‌نیان درێژتر و ته‌ندروستترن له‌وانه‌ی كێشه‌كانیان باس ناكه‌ن و دووره‌په‌رێزن".
له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر ئێرنست هاربێرگ له به‌شی ده‌روونناسی ڕایگه‌یاند: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تاقیكردنه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ 192 هاوسه‌ردا ئه‌نجامدا و دابه‌شمان كردن بۆ چه‌ند گروپێك كه ماوه‌ی 17 ساڵی خایاند، دوای لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گروپه‌كان ئاشكرا بوو كه ئه‌و گروپه‌ی هاوسه‌ره‌كان تیایدا ده‌مه‌قاڵێیان بووه به‌شه‌ڕ هاتوون ته‌ندروستیان زۆر باشتر و ته‌مه‌نیان درێژتر بووه له‌وانه‌ی كێشه‌كانیان سه‌ركوت كردووه یان باسیان لێنه‌كردووه".
باسی له‌وه‌شكرد كه له‌و 192 هاوسه‌ره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه تائێستا 13 كه‌س له‌و گروپه مردوون كه له‌كاتی دروستبوونی ململانێدا به‌شه‌ڕ هاتوون، به‌ڵام له گروپه‌كانی تر كه كێشه‌كانیان تاووتوێ نه‌كردووه و به‌رده‌وام بێده‌نگ بوون، زیاتر له 41 كه‌س مردووه".
له كۆتاییدا باسی له‌وه‌شكرد "له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیری پێكده‌هێنرێت گرنگترین شت زوو باسكردنی ئه‌و ململانێیه‌یه كه له‌نێوانیاندا هه‌ستی پێده‌كرێت تاوه‌كو نه‌بێته هۆی دروستبوونی فشاری ده‌روونیی له‌سه‌ریان، به‌پێچه‌وانه‌وه چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو په‌ستانی خوێن و هه‌ناسه توندی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بۆیه به‌شه‌ڕ هاتنیان زۆر باشتره له‌وه‌ی باس له كێشه‌كان نه‌كرێت و سه‌ركوت بكرێت".
serchwa SBEIY
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 114 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو