01:04 | 2008/1/31 | رێبەر

میره - ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌م نزیكانه و له‌لایه‌ن رادیۆی نه‌واوه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
گۆرانیبێژی لاو میره ئه‌ستێره‌ی دووه‌می به‌رنامه‌ی ستاری زاگرۆس تی ڤی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئێستا سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبومێكه به‌ناوی (ببوره) كه هه‌شت گۆرانی له‌خۆ گرتووه و سه‌رجه‌م میلۆدیه‌كانی له‌لایه‌ن مزیكژه‌ن هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه دانراوه و تێكسته‌كانیشی له‌لایه‌ن حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم و ڕه‌نج سه‌نگاوی و هه‌رێم یاسین و ڕێبوار ڕه‌زا نووسراون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هێمن حسێن كاری دابه‌شكردنی بۆ كراوه‌و له‌لایه‌ن كاوه شێخ له ستۆدیۆی زاگرۆس كاری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ ئه‌نجامدراوه.
میره راشیگه‌یاند كه ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌م نزیكانه و له‌لایه‌ن رادیۆی نه‌واوه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی ئه‌لبومه‌كه‌ی به‌ناوی "ببوره"یه و تێكستی د.ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و میلۆدی هه‌ڵكه‌وت زاهیر و دابه‌شكردنی هێمن حسێن و كاری كلیپی بۆ كراوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێك كه بۆچی ناوی خۆی له هه‌ڤاڵه‌وه گۆڕیوه بۆ میره وتی: "ئه‌وه له‌سه‌ر پێشنیاری كاك هه‌ڵكه‌وت زاهیر بوو، كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كی زۆر له هونه‌رمه‌ندانی گۆرانیبێژ ناویان هه‌ڤاڵه، بۆیه منیش له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌و نازناوه‌م هه‌ڵبژارد كه تاوه‌كو جیا بكرێمه‌وه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی تر چونكه ئه‌مه‌ی كه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه یه‌كه‌مین ئه‌لبوممه".
serchwa SBEIY
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 115 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو