15:02 | 2008/1/30 | رێبەر


ئاراس دوای ئه‌زموونی هونه‌ری خۆی ئێستا هه‌نگاوێکی تازه‌ی ناوه، که ئه‌وه یه‌که‌م جاره به کارێکی وا تازه میلله‌ته‌که‌ی ئاشنا ده‌کات.
ئاراس دوای ئه‌زموونی هونه‌ری خۆی ئێستا هه‌نگاوێکی تازه‌ی ناوه، که ئه‌وه یه‌که‌م جاره به کارێکی وا تازه میلله‌ته‌که‌ی ئاشنا ده‌کات. ئاراس له کۆتایی مانگی یه‌ک له باوه‌شی نیشتیمان‌دا جارێکی‌تر بانگمان ده‌کاته‌وه، داهێنانێکی نوێی پێیه که هونه‌ری کوردی چه‌ند هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌ویش دوای ماندووبوونێکی زۆر و کارێکی زۆر بۆ ئاماده‌کردنی چه‌ند کارێکی هونه‌ری. ئاراس هه‌ڵده‌ستێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ٣ ڤیدیۆکلیپی نوێ، که ئه‌م سێ کاره کارکردنه بۆ هه‌ر سێ توێژه‌که‌ی کۆمه‌ڵگا که یه‌که‌میان بۆ منداڵانه، دوهه‌میان بۆ لاوانه، سێیه‌میان کارێکی جددیه که هه‌ڵگری خه‌سڵه‌تێکی هونه‌ری چڕ‌و پره له داهێنان و ئیسته‌تیکا. وه له هه‌مان کاتدا له کوردستان له کۆنگره‌یه‌کی ڕژنامه‌وانی هونه‌ریدا ئاراس خۆی بۆ که‌ناله‌کانی ڕاگه‌یاندن ئه‌دوێت و ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات له‌سه‌ر چۆنیه‌تی کاره‌کانی که چۆن هاتوونه‌ته به‌رهه‌م و ماندوبوونی ده‌ره‌وێنێته‌وه. جگه له‌م کلیپانه له ماڵپه‌رکه‌ی ئاراس، گۆرانیه‌کی نوێ بڵاو ده‌کرێته‌وه وه‌ک دیاریه‌ک بۆ ئاشقان و شه‌یدایانی ده‌نگ و هونه‌ری ئاراس. گۆرانی ماڵپه‌ره‌که‌ش به‌ناوی ناڤێ ته چیه که به‌زاراوه‌ی سۆرمانجی که هوونه‌رمه‌ندی ناودار خۆشناو به‌شداره له‌گه‌ڵی له‌م گۆرانیه‌دا. ده‌توانن ئه‌م گۆرانیه نوێیه له ماڵپه‌ری ئاراس دابگرن. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌مانه‌وێت پێتان ڕابگه‌یه‌نین که‌وا له ئێستاوه ماڵپه‌ری ئاراس نوێکراوه‌ته‌وه به دیزاینێکی نوێ و به‌رگێکی نوێ و مۆدێرن. ئه‌دره‌سی ماڵپه‌ری ئاراس: www.aras.seچاوه‌روانی هه‌واڵی نوێی تر بن به‌م زووانه له ئاراسه‌وه.
dr.kurd@yahoo.comته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 117 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو