15:17 | 2008/1/3 | رێبەر
موقه‌ده‌م دیدار: فه‌رمانگه‌كانی پاسه‌پۆرتی به‌غدا به‌پاره پاسه‌پۆرت ده‌ده‌ن به هاووڵاتیان و كێشه دروستده‌كات

راشیگه‌یاند: ئێمه‌ش له‌ساڵی رابردوودا 3600 پاسه‌پۆرتی جۆری G و 2771 جۆری S مان داوه به‌هاووڵاتیان، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاسه‌پۆرتی جۆری S یان هه‌یه دێن داوامان لێده‌كه‌ن بۆیان بگۆڕین به‌جۆری G له‌كاتێكدا جۆری S له‌زۆربه‌ی وڵاتان كاری پێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری خستۆته سه‌رمان.
سه‌باره‌ت به‌هێنانی ئامێری پاسه‌پۆرتی جۆری G به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی هه‌ولێر وتی: ئه‌و ئامێرانه له به‌غدان و تاكو ئێستا رازی نه‌بوون بینێرنه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین تاكو له‌ساڵی ئاینده‌دا ئامێری G له‌هه‌رسێ پارێزگا دابنرێت، وتیشی: پاسه‌پۆرتی گشتی به‌غدا هه‌ندێكجار له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه‌كانی پاسه‌پۆرتی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان پاسه‌پۆرت ده‌دات به‌هاووڵاتیان به‌پاره و هه‌ندێك جاریش ئه‌و پاسه‌پۆرتانه ساخته ده‌رده‌چن و كێشه بۆ ئه‌و كه‌سه دورستده‌كات كه به پاره ده‌ری ده‌هێنێت.
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 120 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو