01:38 | 2008/1/3 | رێبەر


له‌سه‌ره‌تای مانگی دوانزه‌وه زۆربه‌ی مه‌سیحيیه‌کان یان ئه‌و وڵاتانه‌ی که ئه‌و ئاینه‌یان تێدا زۆره به‌تایبه‌تی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا شار‌و دوکانه‌کانیان ده‌ڕازێننه‌وه به‌گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگ و به‌فری ده‌ستکرد که به‌فره‌که له په‌نجه‌ره (جامخانه) دایده‌نێن که به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاجیا دروستی ده‌که‌ن، بازاڕ زۆر قه‌ره‌باڵخ ده‌بێت و مارکێته‌کان نرخی کاڵاکانیان داده‌به‌زێنن هه‌ندێکیان دوکان و مارکێته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه تا دره‌نگانێکی شه‌و و مۆسیقای کریسمس لێده‌ده‌ن.
له‌نیوه‌ی مانگی دوانزه‌وه ماڵه‌کانیشیان به چه‌ندین دیکۆراتی جوان وگڵۆپی ڕه‌نگاوره‌نگ و داری کریسمس ده‌ڕازێننه‌وه.
کریسمس گه‌وره‌ترین جه‌ژنی مه‌سیحيیه‌کانه که رۆژی له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح- ه (Jesus christ) که ئێستا زۆربه‌یان به‌کوڕی خوا ناوی ده‌به‌ن، پێیان وایه که له شه‌وێکی به‌فرو سه‌رما له شام له شاری (به‌یت له‌حم) ی ئێستا هاتووه‌ته دونیاوه که 10 کم له جورسه‌لیمه‌وه دوره.
چه‌ند پرسیارێک ڕه‌نگه دروست ببن له‌مکاتانه‌دا له‌وانه:
1- ناوی کریسمس له‌چيیه‌وه هاتووه؟
کریسمس له دوو وشه پێک هاتووه کریس (Christ) واته حه‌زره‌تی مه‌سیح، مه‌س (mass) رێوڕسمێکی ئایينی کاسۆلیکه‌کانه که له که‌نیسه ساز ده‌کرێت له‌وێ خه‌ڵکی نان و ئاره‌ق ده‌خۆن بۆ ئه‌وه‌ی دوا ژه‌می نان خواردنی عیسا پێغه‌مبه‌ر بێننه‌وه یادی خۆیان.
2- له‌که‌یه‌وه ئه‌م جه‌ژنه (کریسمس) هه‌یه؟
کریسمس له ساڵی 360 ى زاینیيه‌وه به‌ڕێوه‌براوه به ناته‌واوی تا ساڵی 440 ز که که‌نیسه رۆژی 25-12 ى ده‌ستنیشانکرد بۆ رۆژی له‌دایکبوونی عیسا و ئایينی مه‌سیحى.
3 - کریسمس کارت؟
ئه‌و کارته‌یه که‌پێشتر نامه بووه که له‌لای هه‌ندێک له مه‌سیحیيه‌کان له‌لایه‌ک دڵگرانی هه‌واڵی کۆچی دوایی عیسا ده‌گه‌یه‌نێت و له‌لایه‌کی دیکه‌ش خۆشی و ئاهه‌نگ ده‌گه‌یه‌نێت به بۆنه‌ی دروستبوونی ئايینه‌که‌یان.
4- پیاوه پیره ریش سپيیه‌که کێیه؟
باوکی کریسمس یان (Santa Claus)ئه‌و پیاوه پیره‌یه که ریشێکی سپی و جلێکی سوور‌و توره‌که‌یه‌کی سپی پێیه که سه‌رکرده‌ی مه‌سیحیيه‌کان بووه له ناوچه‌ی میرا (Myra) ی ئێستا له تورکیا، پیاوێکی زۆر زۆر شه‌رمن بووه و ویستوویه‌تی یارمه‌تی خه‌ڵک بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی که بزانن کێيه، رۆژێک بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که له کونی سه‌ربانه‌کانه‌وه پاره‌و شتومه‌ک بۆ خێزانه فه‌قیره‌کان به‌رێت به‌تایبه‌تی منداڵان، هه‌رله‌وکاته‌وه ده‌ست ده‌کات به‌م کاره.
5- بۆکسین ده‌ی ( Boxing Day)؟
له‌و وڵاتانه‌ی که‌به ئینگلیزی قسه‌ده‌که‌ن ڕۆژێک دوای کریسمس دێت، ئه‌م ناوه نزیکه‌ی 800 ساڵ کۆنه له که‌نیسه‌کاندا سندوقێک هه‌یه که خه‌ڵکی پاره‌و شتومه‌کی تر ده‌که‌ن به خێر له‌وێدا دایئه‌نێن تا له‌و ڕۆژه‌دا فه‌قیرو هه‌ژار سوودی لێ بینن
6- ساڵی تازه (New Year)؟
ساڵی تازه مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆمانيیه‌کان که ئه‌و رۆژه‌یان ده‌ستنیشان کرد بۆ ده‌ستپێکردنی ساڵێکی تازه که به هیوابوون ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت و خۆشی بێت و ئێستاش باوه له هه‌ندێک وڵاتان پێش كاژێر 12 ى شه‌وی سه‌ری ساڵ ده‌رگای دواوه‌ی ماڵه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه تا ساڵی رابردوو بکه‌نه ده‌ره‌وه‌و ناخۆشيیه‌کان که له‌و ساڵه‌دا به‌سه‌ریاندا هاتووه له‌بیری که‌ن، که بوو به کاژێر 12 نيوه شه‌و ده‌رگای پێشه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه تا پێشوازی له ساڵی تازه بکه‌ن .
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 121 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو