21:40 | 2007/12/29 | رێبەر

هه‌روه‌ها ناوبراو رونیكرده‌وه كه جێگه‌ی خۆشحاڵیشه كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و كۆمپانیای كۆره‌ك تیلیكۆم چونه‌ته پشت ئه‌م كاره‌وه.به‌پێی ده‌لیلی نمایشه‌كه "خاتوو دڵكه‌ش موراد له‌دایكبووی شاری هه‌ڵبجه‌ی شه‌هیده‌و له‌ساڵی 1962وه له‌شاری به‌غدا نیشته‌جێ بووه، له‌زانكۆی به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه‌بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌قوتابخانه‌كانی سلێمانی مامۆستای بایۆلۆجی بووه‌و پاشان له‌ساڵی 1986 كوردستانی به‌جێهێشتووه‌و تا ئه‌مرۆ له هه‌نده‌ران نیشته‌جێ یه".هه‌روه‌ها "حه‌زو ئاره‌زووی دڵكه‌ش بۆ فاشن له‌ته‌مه‌نێكی زووه‌وه ده‌ستی پێكردووه هه‌میشه هه‌وڵی داوه ستایڵی كۆن‌و نوێ له‌جلی كوردیدا كۆبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش كۆرسی تایبه‌تی له‌راوێژكردن بۆ ره‌نگ‌و شێوه ته‌واو كردووه، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نمایشی جۆراو جۆری له‌ئه‌وروپا سازكردووه كه سه‌رنجی زۆربه‌ی میدیا بیاییه‌كانی راكێشاوه‌و هه‌ر له‌و بوراشدا (خه‌ڵاتی هه‌زاره)ی له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی له‌نده‌ن وه‌رگرتووه".
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م نمایشه چه‌ندین جلی كوردی به‌ستیلێكی نوێوه تیایدا نمایشكرا.
لە سایتی ئاوێنە - وەرگیراوە
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 122 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو