01:15 | 2007/12/23 | رێبەر

وا بڕیاره دوای جه‌ژنی قوربان، حكومه‌تی عێراق سلفه‌ی پانزه ملیۆن دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئاواده‌نكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی عێراق به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی خانوو و شوقه بداته هاوڵاتیانی كوردستان.
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: له‌دیمانه‌یه‌كی ئاوێنه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی عێراق، به‌یان دزه‌یی، رایگه‌یاند كه دوای جه‌ژن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ده‌رده‌بڕێت‌و وتی «به‌دوای ئه‌وه‌شدا ئێمه وه‌فدێك ده‌نێرین بۆ كوردستان تا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمدا بكه‌ن‌و دواتریش راسته‌وخۆ نووسینگه‌ی سندوقه‌كه له‌پارێزگاكانی كوردستاندا ده‌كرێته‌وه».
دزه‌یی وتی «بڕی سلفه‌ی ئه‌م سندوقه 15 ملیۆن دیناره بۆ دروستكردنی خانوو و شوقه‌ی نیشته‌جێبوون‌و ئه‌نجومه‌نی ئومه‌نا‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی‌و پلاندانانی عێراق، ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ری ده‌ربڕیوه‌و به‌دڵنیاییه‌وه دوای جه‌ژن، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ری رازی ده‌بێت‌و ئه‌م سلفه‌یه‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به 17%ی بودجه‌ی كوردستانه‌وه نییه‌و هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه». ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌وان له‌هه‌وڵی زیادكردنی بڕی سلفه‌كه‌دان بۆ 25 ملیۆن دینار.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه كلیكی ئه‌م لینكه بكه
http://www.awene.com/index.php?option=com_content&task=view&id=2450&Itemid=234
سەرچاوە لە مالپەری ئاوێنەوە وەرگیراوە
ته‌واوی په‌ڕگه‌کانی وێبلاگ
دواترین | په‌ڕگه‌ی 125 له 130 | په‌ڕگه‌ی ڕابردوو